ئایدن مه‌عروف، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بەرەی توركمانی و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان، گوتی: “ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یەی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ حزبه‌كان كۆبوونه‌وه‌یەكی مێژوویی بوو، ئه‌وه‌ی گرنگ بوو جەختی له‌وه كرده‌وه كه به یەك تیم بچینه به‌غدا و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی ئەرێنیی هه‌بووه له‌سه‌ر لێكنزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نییه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌یه كه پشتیوانیی هەڵوێستی یه‌كگرتووانەی كوردستان بكات له به‌غدا و رۆڵی گرنگی هه‌بوو له‌وه‌ی چی بكرێت به‌رانبه‌ر به‌و غه‌درەی له كوردستان ده‌كرێت.“
گوتیشی: ”قسه‌كانی مه‌سرور بارزانی بڕواپێهێنه‌ر بوون بۆ لایه‌نه‌كان و غه‌درێك هه‌یه له فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ده‌كرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌ستە دەبێ كه هەڵوێست وه‌ربگیرێت، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یە كرا و ئه‌گه‌ر ئێمه به یه‌گگرتوویی له به‌غدا بین، هەرگیز ناتوانرێت غه‌درمان لێ بكرێت، یه‌كگرتوویی وا ده‌كات كوردستان به‌هێز بێت و ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو بین به‌غدا ناتوانێت یاری به چاره‌نووس و قووتی خەڵكەكەمان بكات.“