17.7 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

ئایدن مەعروف : داوامان کردووە کۆتای پێکهاتەکان وەک خۆی لێ بکرێتەوە.

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەمان تایبەت بوو بە پرسی کۆتا، لەگەڵ بەشێک لە نوێنەرانی سیاسی و بەشێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان، تایبەت بە پێکهاتەی نەتەوەی کلدان، تورکمان، سریان و ئاشووری.

ئەو وەزیرە دەڵێت، “ئێمە لە ڕابردووشدا جەختمان کردبۆوە ئەو پێنج کۆتایەی دەستنیشان کراوە بۆ پێکهاتەی نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان، وەکو ژمارە کەمە. دابەشکردنی ئەم پێنج کۆتایەش لەسەر بنەمای جوگرافیدا هەڵەیە و دابەشکردنەکە زیاتر سیاسییە”.

دەشڵێت: “لە ڕابردوودا جەختمان کردبووەوە کە لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانین لە کاتی خۆیدا بکرێت. لە هەمان کاتیشدا، هەموو لایەنەکان بەشداربن لەم  پرۆسەی هەڵبژاردنە بە پێکهاتەکانەوە، کە بوونی پێکهاتەکان و بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن گرنگە، کۆتا بە یاسا ڕێکخرا بوو، بەڵام لە ڕابردوودا دەستتێوەردانی لە کاروباری کۆتای پێکهاتەکان کرا، بەمەبەستی فشار دروستکردن”.

ئایدن مەعروف ڕاشیگەیاند، “ئێمە لە کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ باسمان لەوە کردووە کە ئەو کۆتایەیی دیاری کراوە بۆ پێکهاتەکان کەمە و داوامان کردووە بکرێتەوە بە 11 کورسی و وەکو خۆی لێ بێتەوە، چونکە لە بنەمادا ئەوەی دانراوە و کراوە سیاسییە و هەڵەیە”.

ئەمانەش هەن

هاوسەری هونەر رەشید ئاغا ھاتە دەنگ

mahir

چەندین ڕاپرسی دابەزینی پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە حزبی دووەمەوە بۆ سێیەم پشتڕاست دەکەنەوە

mohammed

ئەلینا ڕۆمانۆڤێسکی: باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.هێرش بۆ سەرژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین

Abduljabar Ali