نیسان 20, 2025
rasr.press

ئـەمشەو لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێردرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کارەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان لەبەر هەندێ گرفتی نەخوێندنەوەی ناو و کۆد تا ئێستا نەنێردراون.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتی: هەندێک لە وەزارەتەکان و شوێنەکان ئەو لیستانەی ناردبوویان گرفتی خوێندنەوەی کۆد و ناویان هەبوو، ئێستا شتەکان ئامادەکراون و دەکرێنە نووسراوی فەرمی و چاپ دەکرێن.

 سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی گوتی: ئەمشەو لیستی مووچە بە ئیمێل بۆ بەغدا دەنێرین، ڕۆژی شەممە 29-6-2024، نووسراوەکان بە کاغەز دەبەینە بەغدا تا ڕۆژی یەکشەممە 30-6-2024 لەگەڵ دەستپێکی دەوام بەغدا کاری لەسەر بکات، لەگەڵیان دەبین بۆ ئەوەی وردبینییەکە زوو تەواو بکرێ تا ئەم هەفتەیە پارەکە تەمویل بکرێت.

ئەمانەش هەن

شاخەوان عەبدوڵڵا: لەم دۆخەی ئێستای کەرکووک سەرژمێری ڕەت دەکەینەوە.

aso

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێ بۆ هاوبەشانی ئاو دەردەكات

mohammed

ڕاگەیەنداوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

mohammed