17.7 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

ئیسماعیل قائانی بێسەر و شوێنە

بەپێی بەدواداچوونەكانی ژمارەیەك لە كەناڵەكانی راگەیاندنی جیهانی، دوای هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروتی پایتەختی لوبنان و كوژرانی حەسەن نەسرولڵا ئەمینداری گشتی حزبولڵا، لەو رۆژەوە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەتی قودسی ئێران نادیارە.
هەندێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ” گومانی ئەوە هەیە كە ئەو رۆژە ئیسماعیل قائانی لە شوینە بووبێت كە بە چڕی بوردوومان كرا و ئەگەری كوژرانی هەیە، بۆیە لەو رۆژەوە تا ئامادە كردنی ئەم هەواڵە قائانی لە هیچ بۆنەیەك و شوێنێك نەبیندراوە”.
زیاتر روونیدەكەنەوە” ئەو فەرماندەیە یا كوژراوە یا خۆی هەشارداوە، ئەگەری دیكەشی ئەوەیە بۆ چالاكییەك لە ئێران دەرچوو بێن”.

ئەمانەش هەن

بوومەلەرزەیەکی بەهێز لەم وڵاتە روویدا

mahir

هەواڵێکی دڵتەزێن لە سعودیایەوە گەیشت

mahir

ناوی سەرجەم سوودمەندبوانی وەزارەتی داد لە پارچەزەوی

shaxawan