19.4 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

ئیسڕائیل هێرشدەکاتەسەر ئێران

دەزگای هەواڵگری ئەمریکا هۆشداری دەدات لە هێرشێکی بەرفراوانی ئیسرائیل لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ سەر ئێران.

دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا هۆشداری داوە لەوەی ئیسرائیل لە چەند مانگی داهاتوودا هێرشی پێشوەختە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات، ئەمەش هەنگاوێکە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەکات .

بەپێی گوتەی بەرپرسانی ئێرانی ئەم هێرشەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە ئەو وڵاتە ئێستا لە لاوازترین کاتی خۆیدایە بەهۆی لاوازبوونی هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا و هەوڵەکانی ئێران بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی.

بەرپرسانی ئیسرائیل بیر لە دوو بژاردەی سەرەکی دەکەنەوە بۆ هێرشکردن، یەکەمیان ئەوەیە ئیسرائیل بە مووشەکی بالیستی لە دەرەوەی ئاسمانی ئێران هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان کە ئەمە مەترسی بۆ سەر فڕۆکە ئیسرائیلییەکان کەم دەکاتەوە، دووەمیان فڕۆکە ئیسرائیلییەکان دەچنە ناو ئاسمانی ئێرانەوە بە بۆمب هێرش دەکەنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان ئەمەش  مەترسیدارترین بژاردەیە.

ئەمانەش هەن

لە سلێمانی دایك و كچێك بە چەقۆ پیاوێك دەكوژن

mohammed

مەسرور بارزانی: جەخت لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال وەکوو خۆی دەکەینەوە.

aso

دۆخی کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئاسایی بووەوە و بەرهەمهێنانی گاز دەستیپێکردەوە.

Abduljabar Ali