17.4 C
Chicago
حوزه‌یران 6, 2025
rasr.press

ئەمریکا بە هەڵە 239 ملیۆن دۆلار بۆ تاڵیبان دەنێرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕی 239 ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاریی دارایی بۆ ڕێکخراوەکانی ئاوەدان کردنەوە بۆ ئەفغانستان ناردووە، بەڵام دواتر دەرکەوتووە ئەو ڕێکخراوانە سەر بە تاڵیبانن.

وێ بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەم مانگەدا لەلایەن ‘پشکنەری گشتی’ تایبەت بە ئاوەدانکردنەوەی ئەفغانستان (سیگار) بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە لانیکەم 239 ملیۆن دۆلار لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بۆ ئەو ڕێکخراوانە نێردراوە کە تاڵیبان بە مەبەست دروستی کردوون یاخوود لە تاڵیبانەوە نزیک بوون تاوەکو لەو ڕێگەیەوە ئەو هاوکارییە داراییە وەچنگ بخەن کە واشنتن بۆ ڕێخکراوە ئەفغانییەکانی دەنێرێت.

پارەکە لەلایەن بەشەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەک بەشی مافی مرۆڤ، کار و کاروباری نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان و جێبەجێکردنی یاسا خەرجکراوە. ئەو هاوکارییە داراییە لەلایەک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشەپێدان کە مەبەست لێی یارمەتیدانی خەڵکی ئەفغانستان بووە، لەلایەکی دیکەش واشنتن ویستوویەتی لەو ڕێگەیەوە ئامانجەکانی ئاسایشی نیشتمانی و بەرژەوەندییەکانی لە ئەفغانستان بپارێزێت .

ئەمریکا لەڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەفغانستان تەرخانکردووە، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کراون بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕێژەیەکی زۆری ئەو پارەیە چووتە گیرفانی تاڵیبان.

ئەمانەش هەن

هاتوچۆی هەولێر: ئاگاداری ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەکاتەوە کە تابلۆی گەشتکردنیان وەرگرتووە.

aso

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

Abduljabar Ali

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هانی هەولێر و بەغدا دەدەین بۆ ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکەن

Abduljabar Ali