19.4 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

ئەم هەفتەیە لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە

بەغدا گوژمەیەکی دیکەی پارە بۆ مووچەی مانگی هەشت دەنێرێت و وەزارەتی دارایی و ئابووریش ئەم هەفتەیە لیستی مووچە بڵاودەکاتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی هەر مانگێک بڕی 998 ملیار دیناری پێویستە، بۆ مووچەی مانگی هەشت بەغدا 755 ملیار دیناری ناردووە و بڕی 243 ملیار دینار کورتهێنان هەیە، دوو ڕۆژە شاندێک لە بەغدایە بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە و چەند پرسێکی دیکە.


لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی نێوان هەردوو شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق لە بەغدا، بەرچاوڕوونی تەواو لەبارەی لیستی مووچەی فەرمانبەران خراوەتەڕوو، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی گوژمەیەک پارە وەکو تەواوکاریی مووچەی مانگی هەشت دراوە.

دیار نییە بڕی ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت چەندە، بەڵام دیارە کە کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشت 243 ملیار دینارە. بەغدا هەرچەند بنێرێت، ئەوی دیکە لە داهاتی ناوخۆ پڕدەکرێتەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ، گوتی؛ تاوەکو ئێستا پارە نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان، هەر کاتێک پارەکە نێردرا ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بڵاودەکەنەوە. زانراوە سبەی یان دووسبەی پارەکەی بەغدا دەگات و ئەم هەفتەیەش لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە.

ئەمانەش هەن

مەسرور بارزانی کێشەکەی چەمچەماڵی چارەسەر کرد

mohammed

رێبەر ئەحمەد: زۆرینەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا بەرەو چارەسەربوون دەچن

mohammed

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

Abduljabar Ali