نیسان 20, 2025
rasr.press

ئەم گەنجە پارەی لەنێو مزگەوت دزیوە

پۆلیسی راپەڕین تۆمەتبارێكی گەنجی دەستگیركرد كە هەڵسابوو بە شكاندنی سندووقی خێرخوازی لە مزگەوتێكی چوارقوڕنە و دزینی پارەكانی ناوی.

پۆلیسی راپەڕین بڵاوی كردەوە: دوای ئەوەی هێزەڪانمان ئاگاداركرانەوە لە دزینی بڕێك پارە لە ناو سندوقی خێرخوازی لە مزگەوتی چوارقوڕنە، ڕێكاری پێویست گیرایەبەر.

دوای بەدواداچوونی وورد و بە سوودوەرگرتن لە تۆماری كامێراكانی چاودێری، توانرا لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبارێك بە ناوی (ک. ب. ر) لە ڕەگەزی نێر لە دایكبووی ساڵی 2008 دەستگیر بکرێت.

 

تۆمەتبارەكە دانی نا بە تاوانەكەی كە هەستاوە بە دزینی بڕی 498 هەزار و 500 دینار عێراقی لە ناو سندووقی خێرخوازی مزگەوتەكەدا.

ئێستا تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی (444) لە یاسای سزادانی عێڕاقی دەستگیركراوە.

 

ئەمانەش هەن

زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عێراق هۆکاری سەرەکی پیسبوونی ژینگەى.

aso

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک 43 کەس بوونە قوربانی.

aso

دەستەی دەستپاکیی عێراق سوپاسی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات.

aso