بارزانی و سودانی قسه‌یان كردووه كه ئه‌و هه‌فته‌یه مووچه خه‌رج بکرێ.
رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ كاروباری دارایی و ئابووری رای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر مووچه بێت هه‌مووان خۆیان ده‌كه‌نه خاوه‌نی و ده‌ڵێن، ئێمه كردمان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌ك رۆژ دوابكه‌وێ هه‌مووان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر حكوومه‌ت.
حه‌ملان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه له‌وه‌ته‌ی مووچه چووه‌ته سه‌ر به‌غدا هه‌موو مانگێك دواكه‌وتووه، ئه‌وه راست ده‌رنه‌چوو كه هه‌ندێك كه‌س و حزبی نوێ پێشتر بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد ده‌یانگوت بچێته سه‌ر به‌غدا چاك ده‌بێت.
رێباز حه‌ملان داوای كرد كه نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی كه سه‌رپه‌رشتی بایۆمه‌تری مووچه ده‌كه‌ن روونكردنه‌وه بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆی ده‌گوترێ ژماره‌ی مووچه‌خۆران زیاد بووه.
” ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات بڕیارێكی سیاسییه و بۆ سزادانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌گینا ناكرێ مووچه له‌سه‌ر 10 كه‌س رابگیرێت ئه‌گه‌ر تێبینی له‌سه‌ر هه‌یه، بۆیه ئه‌وه پیلانه به‌غدا ده‌یگرێ، بوونی ناوی سیانی و بابه‌تی له‌و جۆره له‌لیستی مووچه راست نییه” رێباز حه‌ملان وای گوت.
ئه‌و دووپاتی كرده‌وه كه لیستی مووچه‌ی مانگی ئاب ره‌وانه‌ی به‌غدا كراوه و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم شه‌وڕۆژیان خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك تا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و لیستی مانگی حه‌وت بنێرنه‌وه.
ئه‌و دووپاتی كرده‌وه ئه‌و هه‌موو نووسراوه‌ی هێنان و بردنه له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه كێشه‌ی مووچه له بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق قسه‌یان كردووه كه ئه‌و هه‌فته‌یه مووچه خه‌رج بكرێت و تێبینییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێ.