13.6 C
Chicago
حوزه‌یران 5, 2025
rasr.press

بریارەکەی وەزیری دارایی هەفتەیەك بڕ دەكات

ئەم بریارەی وەزیری دارای عێراق هەروا ئاسان نەدراوە، پەراوێزێك نییە لەسەر نووسراوێک تۆمار کرابێت ، ئەم بریارە ئەوەندەی سیاسییە، نە یاساییە و نە ئیداری. بەڵام پرسیار ئەوەیە، ئایا عێراق ئیتر واژووەکەی وەزیری دارایییەكەی دەکاتە بنەمای پێوەندی لەگەل هەرێمی كوردستان؟ ئەگەر ئەمە گوشار نەبێت و عێراق و بە تایبەتی شیعە بریاریانداوە ئیتر مووچەی هەرێم نەنێرن؟ ئەوە بە دڵنیاییەوە قۆناغێکی نوێ لە عێراق دروست دەبێت.
لەم قوناغە نوێیە یەکەمین دەسەڵات کە کۆتای پێ دێنێت، دادگای فیدراڵییە و ئیدی شتێک نامێنێت بەناوی دادگای فیدراڵی، جونکە ئەم بریارەی وەزیری دارایی عێراق، رێک پێچەوانەی بریاری دادگای فیدراڵییە کە لە ناوەڕۆکی بریارەکەی دادگاكەدا هاتووە، دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت، کەچی وەزیرێک بە دادگای فیدڕاڵی دەڵێت بریارەکانی ئێوەش هیچ بایەخێکیان نییە. کرانەوەی دەرگایەکی گەورەیە بۆ ئەوەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵیش لە باڵەخانەكەی زیاتر دەرنەجن و کەس گوێیان پێ نەدات .
بەشێکی تری ئەم بریارە سیاسییە پێوەندی بە ململانێی ناوماڵی شیعەیشەوە هەیە، بەشێک لە شیعەکان دەیانەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت و بە مەبەست ئەم کارەیان کردووە تا کورد بە تایبەتیش پارتی لە عێراق بکشێتەوە و بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن نەکات، بەمەبش هەڵبژاردن دوادەخرێت، هەروەها سوودانی لیستی خۆی دەبێت و پێدەچێ دەنگی خۆی لە ئازاردانی كورددا ببینێتەوە.
ئەمە دواسیناریۆی شیعەکان و پشت پەردەكەیانە دژی هەرێمی كوردستان و پێم وایە شیعە لەم دۆخە خرابەیدا ناتوانێت لەم ملهوڕییە بەردەوام بێت. هەربۆیە زیاتر ڕوویەكی ئیدارییان بە بڕیارەكە داوە، بەڵام لە ڕاستیدا ڕاسپاردەی شیعە سیاسییەکانە و وەزیری دارایی جێبەجێی دەكات.
بە گشتیی ئەم دوژمنایەتییە زەقە سەر ناگرێت، هەفتەی داهاتوو پەشیمان دەبنەوە و مووچەی هەرێم دەنێرن، جونکە هەموویان دەزانن بە سووربوونیان لەسەر ناوەڕۆکی ئەم بریارە، ئیتر عێراقی یەکپارچە کۆتایی دێت و هەرێم جارێکی تر بە پاڵپشتی ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا، نەوت هەناردە دەکاتەوە و هیج شتێک هەرێم و عێراق بە یەکترەوە گڕێ ناداتەوە، بیانووەكەیش قووتی خەڵكە و بەغدا خۆی داویەتی و زۆر ڕەوایە بۆ هەر كاردانەوەیەك كە كوردستان بینوێنێ

ئەمانەش هەن

دوای کەوتنی سووریا مەترسی کەوتووەتە سەر عێراق.

aso

دادگای فیدراڵی بڕیاری لەبارەی هەژماری من دا

mohammed

ڕاگەیاندراوێک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە

Abduljabar Ali