ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا “میت”، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له شاری سلێمانی به‌رپرسی ئێرانی ڕێكخراوی په‌كه‌كه/ كه‌جه‌كه‌ی به‌ناوی “سالیحه ئاكبیك”ی كوشت.
ئاژانسی ئانادۆڵۆ بڵاوی كرده‌وه، به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كانه‌وه ده‌ست كه‌وتووه، شوێنی به‌رپرسی ئێرانی ڕێكخراوی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه سالیحه ئاكبیك له ناوچه‌كانی نزیك سنووری ئێران له شارۆكه‌ی پێنجوێن سه‌ر به پارێزگای سلێمانی ده‌ستنیشان كراوه.
كه‌سانی سه‌ر به میت كه له نزیكه‌وه هه‌نگاو به هه‌نگاو چاودێریان كردووه، له ده‌رفه‌تی گونجاو‌دا له چالاكیان خستووه.
زانراوه كه سالیحه ئاكبیك كه له ساڵی 1993ه‌وه له په‌كه‌كه|كه‌جه‌كه‌دا چالاكی هه‌بووه، به‌ناو به‌رپرسی ئێرانی ڕێكخراوه بووه.
