نیسان 20, 2025
rasr.press

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە چوار حاجیی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا.

کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان  ڕاگەیاند، پێشینوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 22-06-2024، چوار حاجیی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان، لە کاتی گەڕانەوەیان لە ڕوومادی بۆ سلێمانی گیانیان سپارد و بارودۆخی تەندروستیی حاجییەکی دیکەش ناجێگیرە و لەژێر چاودێریی چڕدایە.

کاروان ستوونی ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەماهەنگیدایە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ئەنبار بۆ هێنانەوەی تەرمی قوربانیان و پێشکەشکردنی هەموو خزمەتگوزارییەک بۆ ئەو حاجییەی لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.

ئەمانەش هەن

چەند ڕێنماییك بۆ خۆپاراستن لە گەرما.

aso

گروپەکەی شاڵاو کە دەیانگوت هەولێر وەردەگرینەوە، پارتی وەری گرتنەوە

mahir

وردبینی لە لیستی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دەکرێت.

aso