نیسان 20, 2025
rasr.press

بەھۆی ئەمریکاوە بەسەدان پلەداری ئێرانی لە کووشتن رزگاریان بوو

دوای کەوتنی حەلەب و پێشڕەوی گروپە چەکدارەکانی سەر بە دەستەی تەحریری شام، ئەمەریکا لە ڕێگەی بەغدادەوە پەیامێکی ناردووە بۆ ئێران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کەناڵە عێراقییەکانی وتووە، لە شەڕی حەلەبدا، ئێران یەکێک لە دیارترین ئەفسەرەکانی بە پلەی عەمید لەدەستدا. ئەو ئەفسەرە لەگەڵ دەستەبژێرێک لە ئەفسەرانی سوری کوژرابوو.

وتیشی: ئێران بەرچاوڕوونی نەبوو، چی دەگوزەرێت، بەڵام هەموو پێشبینییەکان و خوێندنەوەکان بەو ئاراستەیە بوون، ئەوەی ڕوویداوە هەواڵگری بیانی لە پشتییەوەیەتی. بە تایبەتی دوای کوژرانی عەمیدەکەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەیشی وتووە: ئێران بۆی دەرکەوتووە، سوپای سوریا توانای بەرەنگاری لەدەستداوە و ڕەوشەکە تا دێت دژوارتر دەبێت و ئێران ناچار بووە ستراتیژێکی دیکە بگرێتەبەر بۆ ئەوەی گەمارۆی بارەگا سەرەکییەکانی نەدرێت، کە سەدان ڕاوێژکار و ئەفسەریان تێدا بووە، بە تایبەتی لە حمس و دێرزوو و دەوروبەری دیمەشق.

هەروەها ئاشکرای کردووە، ئەمەریکا هەستی بەوە کردبوو، ئەگەر ئێرانییەکان لە سوریا بمێننەوە، ڕەوشەکە ئاڵۆزتر دەبێت، بۆیە لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە لە بەغداد پەیامێکی ناردووە بۆ ئێرانییەکان و کرۆکەکەی ئەوە بووە، ئەگەر ئێرانییەکان بڕیار بدەن لە سوریا بکشێنەوە، بۆردومان ناکرێن و بە سەلامەتی دەتوانن دەربازیان بێت. هەر ئەمەش وایکردووە، ئێرانییەکان بە خێرایی سوود لەو دەرفەتە وەربگرن و بڕیاری کشانەوەی بە کۆمەڵ بدەن، بە بێ ئەوەی ڕووبەڕووی مەترسی ببنەوە.

سەرچاوەکە ئاشکراشیکردووە، یەکەم کاروانی ئێرانییەکان بەر لە چوار ڕۆژ لە کەوتنی دیمەشق سوریایان بەجێهێشتووە، ئەمەش بەشێکی بە هاوکاری ڕوسەکان بووە، وەک ئەوەی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا دانی پێدا نا.

ئەمانەش هەن

ھەڕەشە لە دەسەڵاتی تەحریر شام دەکرێت

mahir

مەسرور بارزانی بەردی بناخەی بازاڕی سەوزە و میوەی ئاکرێ دادەنێت.

aso

ئـەمشەو لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێردرێت

mohammed