نیسان 20, 2025
rasr.press

‎ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پردی ڕانیە – بنگرد لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین کرایەوە.


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی پردی دەربەندی رانیە، لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، باسی مووچە، دۆخی ئابووری و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی کرد.

سەرۆکی حکومەت گوتی “هەموو هەوڵەکانی خۆمان خستووەتەگەڕ و تواناکانمان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی کۆتایی بەو دۆخە سەختە ئابوورییە بهێنین، بەتایبەتی مووچەی هاووڵاتییان، تاوەکو لەکاتی خۆیدا بدرێت.”

هەروەها دەڵێ “هەوڵمانداوە کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنەکانمان چارەسەر بکەین، بۆ ئەوەی مافی دەستووری و شایستە داراییەکانمان دابینبکرێن و بتوانین زیاتر خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەین.”

مەسرور بارزانی لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا رایگەیاند “بەردەوام لەگەڵ بەڕێز سوودانی لە پەیوەندیدام و شاندەکانی دانوستانکاریش بەردەوامن بۆ وەلانانی کۆسپەکان. لەو بڕوایەداین دەتوانین پێکەوە لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان، سەروەت و سامانی وڵات بۆ خزمەتی هاووڵاتییان و پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری بەکاربهێنین و پێگەی ئابووری عێراق و هەرێم بەرزبکەینەوە.”

ئەمانەش هەن

هەواڵێکی بەپەلە لە بەغداوە لەبارەی مووچەی مانگی حەوت

mohammed

جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سلێمانی.

aso

ئێران هێرشەکە ئەنجامدەدات، بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسڕائیل کاتەکەیان ئاشکرا کرد

mahir