نیسان 20, 2025
rasr.press

بە دەیان زیارەتکاری شیعەی ئێرانی گیانیان لە دەستدا و بە سەدانی تریش برینداربوون

ئەمڕۆ چوارشەممە (28ی ئابی 2024) ئاژانسی هەواڵی (میهر) لە زاری سەرۆکی ڕێکخراوی مانگی سووری ئێرانەوە بڵاوی کردەوە كە 303 هاووڵاتیی شیعەی ئێرانی، بە برینداری لە عێراقەوە هێنراونەتەوە بۆ دەروازە و كەمپە سنوورییەکانی ئێران.

بابەک مەحموودی سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتنی مانگی سووری ئێران ڕایگەیاند: ”53 هەزار و 659 هاووڵاتیی شیعەی ئێرانی، زیارەتکارانی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسەین، لە خزمەتگوزارییەكانی بەشی فریاکەوتنی مانگی سوور بەهرەمەند بوون.“

مەحموودی ئەوەی خستە ڕوو: ”303 کەس بە برینداری هاتوونەتە بنكەكانی مانگی سوور بۆ چارەسەركردن، هەروەها 40 کەسیش گیان لەدەست داوە و دەزگا پەیوەندارەكانی عێراق رادەستی هێزەکانی مانگی سووری ئێرانییان كردوون لە سەر سنوور.“

ئەمانەش هەن

یادی پیرخدری سلێمان کرایەوە

mohammed

شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتە هەولێر

mohammed

هەرێمی كوردستان هیوایەك بۆ گەشەسەندنی دیموكراسی و ئازادی لە ناوچەكە

mohammed