نیسان 20, 2025
rasr.press

بە فەرمانی سەرۆک وەزیران داشکاندن لە سزاکانی هاتوچۆ درێژ کرایەوە.

وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، داشکاندنی 20% لە سزاکانی هاتوچۆ، تاوەکوو 31-3-2025 درێژ کرایەوە، کە هاووڵاتیان دەتوانن لەو داشکاندنە سوودمەندبن.

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بۆ درێژکردنەوەی داشکاندنی 20% لە سزاکانی هاتوچۆ، ڕەزامەندیی سەرۆک وەزیران وەرگیراوە و و بڕیارەکە تاوەکوو 31-3-2025 درێژ کرایەوە.

چوارشەممە (27ـی ئاداری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان ڕاگەیاند، کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریان لەبارەیەوە درابوو.

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، بڕیارماندا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەست بکات بە تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە تاوەکو ئێستا لە حکوومەت سوودمەند نەبوون.

هاوکات سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەیدا، چەند بڕیارێکی دیکەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیان ڕاسپاردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە، لەوانەش:

داشکاندن لە پارەی کەڵەکەبووی کارەبا بە ڕێژەی 20%.

داشکاندنی 20% لە سزای کەڵەکەبووی هاتووچۆ.

داشکاندنی 50% لە ڕسووماتی هێنانی گۆشت.

داشکاندنی 20% لە کرێی خوێندنی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان.

لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەریی کۆمەڵایەتی.

داشکاندنی ڕسووماتی کەڵەکەبووی ئاو بە ڕێژەی 20%.

داشکاندنی ڕسووماتی شارەوانی بەتایبەت کرێی کرێچییەکانی وەزارەتی شارەوانی بە ڕێژەی 20%.

لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران، کاسبکاران و کەمدەرامەتان.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد: “هیوادارم ئەم هەنگاوانە و ئەم بڕیارانە بتوانن تا حەددێک یارمەتی خەڵکی کوردستان بدەن. من جارێکی دیکە سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژیی ئەوان دەکەم و هیوادارم ئێمە بتوانین پێکەوە ئەم قۆناغە تێپەڕینین و ئەمە ببێتە دەستپێکێک بۆ کۆتاییهێنان بە ئابڵووقەی ئابووری کە کەوتووەتە سەر هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان و پێ بنێینە قۆناغێکی نوێتر”.

ئەمانەش هەن

‎ئەمرۆ بە سەرپەرشتی بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان کرد

Abduljabar Ali

مەسرور بارزانی فەرمانێکی زۆر گرنگی دەرکرد، بە دڵی ھاوڵاتیانە

mahir

فه‌رمانى به‌قه‌زاكردنى خورماڵ واژۆ ده‌كات

Abduljabar Ali