سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامه‌يه‌كى له سه‌رۆك تره‌مپه‌وه پێگەیشتووە.
لەڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت:ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/2/20 له وه‌ڵامى نامه‌يه‌كيدا، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى ده‌ستنووسى له به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يیشت.
هەروەها دەڵێت له نامه‌كه‌دا سه‌رۆك تره‌مپ وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ نامه‌كه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به به‌ها هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كردووه‌ته‌وه.
ئەوەشخراوەتەڕوو به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا هەروەها له كۆتاييى نامه‌كه‌يدا هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خواستووه.