تیمی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم و بەغدا، دەستیان كرد بە هەنگاوەكانی دروستكردنی چوار لە بەنداوە ستراتیجییەكانی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ شەموو 11ی ئایار، هەولێر و بەغدا لەسەر دروستكردنی چوار بەنداو رێككەوتوون، لیژنەیەك دەستی كردووە بە كاری هاوبەش بۆ پڕۆژەی بەنداوەكان، لە چوارچێوەی توێژینەوەی ستراتیجی ئاو و زەویوزار، كۆنووسی هاوبەش و دانانی نەخشەڕێی هەنگاوی كرداری.
ئەو لیژنەیە تایبەتە بە ئامادەكردنی ڕاپۆرتی هاوبەش و نوێكردنەوەی توێژینەوە و نەخشەسازیی چوار بەنداو كە بڕیارە لە هەرێمی كوردستان دروست بكرێن، بیتین لە “مەنداوە، باكرمان، تەقتەق و دەڵگە”.
دروستكردنی ئەو بەنداوانە بەلێكتێگەیشتنی هاوبەش، بەجۆرێك بەهای ئابوورییان بەرز بكرێتەوە لەڕووی زیادكردنی قەبارەی كۆكردنەوەی ئاو و بەرهەمهێنانی كارەبا، دابینكردنی پێویستییەكانی ئاو بۆ بەرژەوەندی هاوبەشی هەرێمی كوردستان و عێراق.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگیی زۆر بە دروستكردنی بەنداو دەدات، لە ماوەی رابردوودا چەندان بەنداو و پۆندی لە شار و شارۆچكەكان دروست كرد، ئەمەیش بۆ گلدانەوەی ئاو و سوودوەرگرتن بۆ سامانی ماسی و كشتوکاڵ