نیسان 20, 2025
rasr.press

تەیف سامی زوڵمی لەم توێژانەی هەرێم کرد و بەشێک لە مووچەکانیانی بڕی

یەکێک لە داواکارییەکانی شاندی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئاشکرا، ئەویش گەڕاندنەوەی 100 هەزاری (دەرماڵەی بارگرانی ژیان)ـە. بەڵام تەیف سامی، ڕەتیکردووەتەوە دەرماڵەکە خەرج بکات، بەمەش دەیان هەزار کەس لە 100 هەزار دیناری مانگانە بێبەش دەبن.

لە ساڵی 2022 حکومەتەکەی موستەفا کازمی بڕیاریدا بڕی 100 هەزار دینار بۆ چوار توێژ خەرج بکات وەک دەرماڵەی بارگرانی ژیان. بڕیارەکە بەمجۆرە بوو: یەکەم بڕی 100 هەزار دینار ئەو خانەنشینانەی مووچەکەیان لە ملیۆنێک دینار کەمترە، دووەم ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکەیان لە 500 هەزار دینار کەمترە. سێیەم ئەوانەی لە چاودێریی کۆمەڵایەتی [سەرجەم خاوەن پێداویستە تایبەتییەکان] ناویان تۆمارکراوە، چوارەمیش لەگەڵ ئەوانەی هیچ داهاتێکیان نییە.

 سەرچاوەیەک لە شاندی هەرێمی کوردستان ناوەرۆکی ئەم داواکاریەی ئاشکرا کردووە. کاتێک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کاتێک شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لە گفتوگۆ بوون بۆ ڕێککەوتن لەسەر مووچەی فەرمانبەران، یەکێک لە داواکارییەکانی شاندی هەرێمی کوردستان ئەوە بووە، ئەو 100 هەزار دینارەی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، داواکارییەکە ئاراستەی تەیف سامی، وەزیری دارایی کراوە. لیستی مووچەش کاتێک لە هەولێر ئامادە کراوە، حیسابی ئەو 100 هەزارە کراوە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لەسەر ئەم بنەمایە دانراوە.

تەیف سامی لە وەڵامی شاندی کوردستان گوتویەتی کە داواکارییەکە لە لیستەکە دەربهێنن، چونکە ئەمە تەنیا بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە و هیچ یاسایەکی پەرلەمانی لە پشت نییە. تەیف سامی ئەوەشی بە شاندی کوردستان ڕاگەیاندووە، “ناتوانم ئەو پارەیە خەرج بکەم، بۆیە نەتوانراوە داواکارییە جێبەجێ بکرێت”.

ئەم داواکارییەی شاندی هەرێمی کوردستان هیوایەک بوو بۆ هاوتاکردنی مووچەی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، کە لە کوردستان زۆرترین مووچەیان 150 هەزار دینارە و لە عێراقیش کەمترین مووچەیان 250 هەزار دینارە، بەم دەرماڵەیە کە 100 هەزارە بۆیان خستوونەتە سەر و بووەتە 250 هەزار، بەڵام ئەمساڵ لە کوردستان مووچەیان هەر وەکو خۆیان دەبێت و زیاد ناکرێت.

ئەمانەش هەن

لەسەر هەناردەکردنەوە نەوتی کوردستان، سودانی قسەی خۆی کرد

mahir

پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا

Abduljabar Ali

کاتی ناردنی مووچەی مانگی 7 راگەیەنرا

mohammed