نیسان 20, 2025
rasr.press

تەیف سامی پەیامێکی بۆ مووچە ناردووە


چوونی شاندی باڵای کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی مووچە دواخرا، ئەمەش بەهۆی تەواونەبوونی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک و لیستی خانەنشینان و تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە)ی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو، تەیف سامیش پەیامێکی تایبەتی بۆ ناردوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر، ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، سەردانی  تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراقی کرد کە بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کوردستان و یەکەی ژمێریاری وەزارەتەکان و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی کار دەکەن، بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک و ڕێکخستنی لیستی مووچەی خانەنشینان بەپێی یاسای خانەنشینی ساڵی 2014ـی عێراق.

ڕێباز حەملان لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت:

– دەستخۆشی و سوپاسی هەمووانی کردووە، پشتیوانی بۆ دووپاتکردوونەتەوە بۆ ئەوەی کارەکان بەزوویی جێبەجێ بکەن، بەو ئامانجەی تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە بەغدا و ئالیەتی کارکردن و خەرجکردنی مووچە بۆ ساڵی 2025 بچێتە بواری جێبەجێکردن.

تیمە تەکنیکییەکانی حکومەتی هەرێم ڕۆژانە تا درەنگانی شەو بەردەوام کار دەکەن، هەموو داواکاری و تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق دەخەنە بەردەم نوێنەرانی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ تەدقیق و پەسەندکردنیان بەپێی ئەو ڕێنمایی و یاسا کارپێکراوانەی وەزارەتی دارایی لەسەری دەڕوات.

بڕیار بوو سبەی یەکشەممە شاندی کوردستان بۆ جاری دووەم سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ تەیف سامی کۆببنەوە و ڕێککەوتنێکی نوێ بکەن لەبارەی خەرجکردنی مووچە لە ساڵی 2025 بۆ مووچەخۆرانی کوردستان، دواتر ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەکە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و سوودانی بکەن، بەڵام کۆبوونەوەکە ناکرێت، تەیف سامی وتوویەتی: هەموو لیستەکان بێ کێشە ئامادە بکەن و لەگەڵ خۆتانی بێنن، ئینجا کۆدەبینەوە و بڕیار دەدەین.  تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق داوا دەکات ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی ژمارەی وەزیفیان نییە واتا (یو پی ئێن)، ناوەکانیان دەربهێنن. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا زۆربەی فەرمانبەران (یو پی ئێن)ـیان هەیە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر خانەنشین نیانە و سەرەتای ئەم مانگە دەگوترا سێ هەزار کەس دەبن.

ئەمانەش هەن

سبەی لیستی مووچەی مانگی سێ بۆ بەغدا دەنێردرێ

mahir

ئامادەکارییەکان بۆ پڕۆسەی حەج کردن کۆتایی هاتووە

Abduljabar Ali

وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

mohammed