نیسان 20, 2025
rasr.press

خانمێکی کورد خۆی لە زیندانەکانی ئێران دەرباز کرد


سۆعدا خه‌دیرزاده‌ خه‌ڵكی پیرانشارە و زیندانی سیاسیی كوردە، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یدا له‌ چەند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ زیندانی ورمێ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و به‌ دانانی بارمته‌، مۆڵه‌تی سه‌ردانكردنی خێزانه‌كه‌ی پێ درابوو، بەڵام ئەو هەلەی قۆستەوەو بۆ هه‌میشه‌ ئێرانی به‌جێهێشت.

بەپێی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی هەنگاو، سۆعدا هه‌زار و 217 رۆژ بوو، به‌بێ هیچ مۆڵه‌تێک زیندانی کرابوو و دووگیانی بوو، منداڵه‌كه‌یشی هه‌ر له‌ زینداندا‌ له‌ دایک بوو و نزیكه‌ی سێ ساڵی لەگەڵ دایکی لە زیندان‌دا به‌سه‌ربرد‌.

هەنگاو دەڵێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سۆعدا خه‌دیرزاده‌، دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار مۆڵه‌تی سه‌ردانكردنی خێزانه‌كه‌ی پێ درا، ده‌رفه‌ته‌كه‌ی قۆسته‌وه‌ و ئێرانی بۆ هه‌میشه‌ جێهێشت.

ئەمانەش هەن

چەند ڕێنماییەک بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێڵەكانتان بەھۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما.

aso

چارەنووسی مووچەی چوار مانگی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرا دەکرێت.

aso

مەسرور بارزانی فەرمانێکی زۆر گرنگی دەرکرد، بە دڵی ھاوڵاتیانە

mahir