نیسان 20, 2025
rasr.press

دابەشکردنی مووچە زیاتر دوادەکەوێت

بڕیار بوو لەم چەند ڕۆژەدا مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان  خەرج بکرێت. بەڵام بەهۆی سەفەری وەزیری دارایی عێراق بۆ دەرەوەی وڵات، خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکەوێتە دوای سەرژمێری دانیشتووان.

لەکاتێکدا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چاوەڕوان بوون بەغدا مووچەی فەرمانبەران بنێرێت، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا بەهۆی گەشتکردنی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە دوای ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان.

دەسەڵاتی خەرجکردنی مووچە لەدەستی تەیف سامییە، ئەمەش وا دەکات تاوەکو لەسەفەرەکەی نەگەرێتەوە نەتوانرێت پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.

نزیکەی 50 ڕۆژە بەغدا مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانە نەکردووە.

 لەماوەی ڕابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ـی ڕەوانەی بەغدا کرد. بەڵام بەغدا بیانووی جۆراوجۆر هەڕۆژە و بەربەستێک بۆ ڕەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەران دروست دەکات.

ئەمانەش هەن

عێراق بۆ پاراستنی سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا و ئێران شێوازی نوێ پەیڕەو دەکات

mohammed

لیستی مووچەی مانگی هەشت ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

mahir

نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

aso