دادگای فیدراڵی له وه‌ڵامی نووسراوێكی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی به‌بانكیكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له بانكه‌كانی “هه‌ژماری من” ده‌دات.
سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی جاسم محه‌مه‌د عه‌ببوود له نووسراوێكدا كه ڕۆژی 7/1 ئاراسته‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، پڕۆسه‌ی به‌بانكیكردن هه‌موو بانكه حكوومییه‌كان و هه‌موو ئه‌و بانكانه ده‌گرێته‌وه كه له‌لایه‌ن بانكیی ناوه‌ندی عێراقه‌وه ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر دراوه.
نووسراوه‌كه‌ی دادگای فیدراڵی، ئاماژه به لیستێكی هاوپێچی بانكیی ناوه‌ندی عێراق ده‌كات كه ناوی 66 بانكی تێدایه كه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن ، به‌و بانكانه‌شه‌وه كه له پرۆسه‌ی ( هه‌ژماری من) به‌شدارن.



