نیسان 20, 2025
rasr.press

دامەزراوەیەکی فەرمیی کوردستان لەسەر مەلا بەختیار هاتە دەنگ


دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆی دەردەبڕێ بەرامبەر چونی هێزێکی ئەمنی بۆ سەر ئۆفیسی ( ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر).

بەداخەوە ئێوارەی ڕۆژی پێنجەشەمە ٥ی ئەیلول بەگوێرەی زانیاریەکان لەسەر زمانی بەڕێز ملا بختیار سیاسەتمەدار کە بڵاوی کردۆتەوە ، هێزێکی دەزگای ئەمنی لەشاری سلێمانی چونەتە سەر ئۆفیسی ( ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر) و دەستیان بەسەر بارەگاکەو کەل و پەلەکان دا گرتوە کە لەهەمان کات ئۆفیسی تایبەتی ناوبراوە. دیارە هێزەکە بەناوی گەڕانەوەی ئەو شوێنە وەک موڵکی لایەنێکی دیاری کراو ئەو کارەیان کردوەو بەفەرمان چونە ، بەڵام چون وبەکارهێنانی هێزی ئەمنی و دەست بەسەردا گرتنی کەل و پەلی تایبەت لەو شوێنە کە بنکەیەکی ڕۆشنبیریە دوورە لە بەکارهێانی ڕێکاری یاسایی و دادگاو مەدەنی و گونجاو نیە ئەو مامەڵەیە بەو جۆرە پێشێلکاری بنەماکانی ئازادی ڕاو ڕۆشنبیریە.

ئێمه هیوادارین بارودۆخەکە ئاسایی بێتەوەو پەل نەهاوێ بۆ کاردانەوەی ترو مافی کەسی و خاوەنی ئەو دەزگایەش پارێزراو بێت و هەموانیش پابەندبن بەیاساوەو دادگا یەکلای بکاتەوە.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان.
٥ی ئەیلول _٢٠٢٤

ئەمانەش هەن

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.

aso

جێگری سەرۆککۆماری ئێران دەستی لەکارکێشایەوە

mahir

سه‌دان زیاره‌تكاری پاكستانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا گیریان خواردووه‌.

aso