نیسان 20, 2025
rasr.press

دەستەی زانایانی موسوڵمانانی عێراق: سبەینێ یەكشەممە جەژنی رەمەزانە

دەستەی زانایانی موسوڵمانانی عێراق: سبەینێ یەكشەممە جەژنی رەمەزانە

دوای پاشەگەزبونەوەی دیوانی وەقفی سوننی عێراقی لە دیاریكردنی رۆژی یەكشەممە بەجەژن، دەستەی زانایانی موسوڵمانان جەخت دەكاتەوە كە؛ سبەینێ جەژنە.

كەمێك پێش ئێستا، دەستەی زانایانی موسوڵمانانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە كە سبەینێ یەكشەممە جەژنە نەك تەواوكاری مانگی رەمەزانی پیرۆز.

پێشتر، دیوانی وەقفی سوننی عێراقی رایگەیاند: رۆژی یەكشەممە جەژنی رەمەزانی پیرۆزە، بەڵام دوای تپێەڕبونی چەند خولەكێك بەسەر بڕیارەدا پاشەگەزبویەوە و بڵاویكردەوە؛ رۆژی یەكشەممە تەواكاری مانگی رەمەزانی پیرۆزە و رۆژی دوشەممە جەژنە.

ئەمانەش هەن

بەڕێوەچوونی سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی تایبەت بە وشکەساڵی و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە هەولێر

Abduljabar Ali

هەواڵێکی خۆش گەیشت لەبارەی دابەزینی نرخی دۆلار

mohammed

بڕیارە گرنگەکە درا

mahir