نیسان 20, 2025
rasr.press

رووداوەکەی شاری زاخۆ هەممووانی تاساند


درەنگانی شەوی رابردوو لە ئەنجامی رووداوێكی شەڕكردن لەنێوان چەند كەسێك، گەنجێك بە چەقۆ كوژرا، پۆلیسی زاخۆ دەڵێت دوو كەسمان لە تۆمەتبارەكان دەستگیركردووە.

دوێنێ پێنجشەممە كاتژمێر 11:43ی شەو لە سەنتەری ئیدارەی زاخۆ چەند گەنجێك بەهۆی كێشەیەكەوە دەبێتە شەڕیان.

لە ئەنجامی شەڕەكە گەنجێك بەناوی (إ. ص. ع) تەمەن 35 ساڵ دانیشتووی زاخۆ، بە چەقۆ بریندار دەكرێت، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانلەدەست دەدات.

پۆلیسی زاخۆ لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: هێزەكانی پۆلیس و بەڵگەی تاوان دوای رووداوەكە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و لە ئەنجامی بەدواداچوونەكانیان توانیان دوو لە تۆمەتبارەكان دەستگیر بكەن.

ئاماژەی بەوەش دا كە بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادان دەست بە لێكۆڵینەوەكان لەسەر رووداوەكە كراوە.

ئەمانەش هەن

ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌.

aso

سیناریۆیەکی شاسوار عەبدولواحید شکستی هێنا

mahir

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

Abduljabar Ali