نیسان 20, 2025
rasr.press

زانیاری نوێ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا

بە مەبەستی خێراکردنی ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نووسراوێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکان کرد.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان کراوە، داوا دەکات لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکاندا شوێنی ئەو زەوییانە دیاری بکرێت کە بڕیارە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبکرێت.

باسیله‌وه‌شكرد ئەو زەوییەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت لەسەر ڕووبەری ٢٠٠ مەتر چوارگۆشەیە، ٨م *٢٥* درێژی و پانی پارچە زەوییەکەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢٧ی ئازار ئەنجومەنی وەزیران کۆمەڵێک بڕیاری لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان دەرکرد، لەنێویاندا دابەشکردنی زەوی بوو بەسەر فەرمانبەران.

ئەمانەش هەن

ئەمریکا بە هەڵە 239 ملیۆن دۆلار بۆ تاڵیبان دەنێرێت.

aso

بەهێزترین پاڵپشتی بۆ ئۆکڕانیا راگەیەنرا

mahir

وەزیری ناوخۆ: دواکەوتنی مووچە لە بەغداوە هۆکاری سیاسی هەیە

mohammed