نیسان 20, 2025
rasr.press

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان

لیستی ناوی پێشمەرگە و خانەنشینانی سەربازی و کۆدی هێزە ئەمنییەکان بۆ مووچەی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا کراوە و پرۆسەی وردبینیکردن بەردەوامە، هەوڵەکانیش بەو ئاراستەیەن پێش جەژن پارە ڕەوانە بکرێت و دابەش بکرێت.

دوای هەوڵدانێکی زۆری سەرۆکوەزیران بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کێشەی نەناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر کراوە و هیچ بەربەستێك لەبەردەم نەناردنی نەماوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان  گوتی،ئەگەر سبەی پێنجشەممە وردبینی تەواو بێت پارەکە دەنێردرێت، هەوڵەکانیش چڕکراونەتەوە پێش جەژن پارە بنێردرێت و نەکەوێتە دوای جەژن، ئەگەر پارەکە بگات ئامادەین لە ڕۆژانی پشوو دابەشی بکەین. پێشتریش سەرچاوەیەک گوتبو چاوەڕوان دەکرێت پێش جەژن بنێردرێت.

 د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، قسەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، بەهۆی ئەوەی لیستی خانەنشینانی سەربازیش لەگەڵ لیستی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانە بۆیە وردبینی دواکەوتووە، بەڵام هیچ بەربەستێک نەماوە و دوای تەواوکردنی وردبینی مووچەکە ڕەوانە دەکەن.

ئەمانەش هەن

كاتی ناردنی مووچەی مانگی 7ی ڕاگەیاندرا

mohammed

پارتی بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

aso

ڕۆژنامەی( شەرق)ی ئیرانی باڵیۆزی ئاشتی لە تارانە

Abduljabar Ali