گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، سبەی لیستی مووچەی مانگی ئادار بۆ بەغدا دەنێرن.
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “سبەی سێشەممە، لیستی مووچەی مانگی سێ بۆ بەغداد دەنێردرێت و هەموو شتێك تەواو بووە.”
پێشەوا هەورامانی ئەوەشی بۆ (کوردستان24) خستە ڕوو: “ئێمە حیسابی ئەوەشمان کردووە ئەگەر بەغدا بیانوێک بگرێ ئێمە پێنج شەش ڕۆژمان لە پێشە بۆ چاککردنی بیانوەکان.”