نیسان 20, 2025
rasr.press

سوودانی چەند ڕێنماییەکی سەربازیی خێرا دەردەکات


سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی، ڕێنمایی گرتنەبەری کۆمەڵێک ڕێوشوێنی سەربازی دا بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر عێراق.

یەحیا ڕەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران داوای ئامادەکردنی هەموو پێداویستییەکانی بەرگریی ئاسمانی، چاودێریکردنی چڕی سنوورەکان، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی پەیوەست بە ڕێگریکردن لە قەرەباڵغی لە شوێنێکی دیاریکراو، کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری هەر 12 کاتژمێر جارێک و بەرزکردنەوەی وەک ڕاپۆرتێک بۆ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەکات.

ڕەسووڵ ئاماژەی بەوەدا، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی بە سەرجەم هێزە ئەمنییەکان کردووە بۆ دەستگیرکردنی هەر کەسێک کە پێشێلی یاسا دەکات و لە دەرەوەی ڕێنماییەکانی حکومەت ڕەفتار دەکات و چالاکیی سەربازی وەک بەکارهێنانی مووشەک و درۆن دژی وڵاتانی دیکە بەکاردەهێنێت

ئەمانەش هەن

وەڵامێكی توند لە ئەحمەد كانییەوە بۆ سەعدی پیرە

mohammed

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات سەردانی عێراق نەکەن.

aso

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

mohammed