نیسان 20, 2025
rasr.press

سەركردەكانی شیعە لە عێراق هەڵدێن


هەواڵی ڕاكردنی سەركردەیەكی دیاری شیعەكان، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراقی تەنیوە و باس لەوە دەكەن ئەوەی دوێنێ هەڕەشەی لە هێزەكانی ئەمەریكا و ئی*سرائیل دەكرد، ئەمڕۆ لە ترسی گیانی خۆی عێراقی بەجێهێشتووە .
بەپێی هەواڵی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، قەی*س خە*زعەلی ڕێبەری جوڵانەوەی عە*سائیبی ئە*هلی حەق لە دوێنێوە عێراقی جێ هێشتووە و بەرەو ئێران ڕۆیشتووە. لە هەواڵەكە ئاماژە بەوەش كراوە خە*زعەلی لە ترسی بە ئامانج گرتنی لە لایەن ئیس*رائیلەوە وڵاتی جێ هێشتووە.
لە لایەكی دیكەشەوە دوای‌ ئەوەی هێرشە یەك لە دوای یەكانی ئیس*رائیل دژی‌ بەرەی‌ میلیشیاكان لە بەیروت دەستی‌ پێ كردووە و ئەو هەڕەشانەی‌ كەوتوونەتە سەر میلیشیاكانی‌ عێراق، ئێستە بەشێكی‌ زۆر لە سەركردەكانیان شارەكانی خوارووی عێراقیان جێ دەهێڵن و بەرەو سلێمانی‌ هەڵدێن.
تا ئێستا هیچ لایەنێكی فەرمی و نافەری لە هێزەكانی شیعە و نووسینگەی سەركردەكانیان ئەم هەواڵەی رەتنەكردۆتەوە.

ئەمانەش هەن

چیرۆکی تۆمەت و دەستبەسەرکردنی عەتا سەراوی

mohammed

وەزیری ناوخۆ: دواکەوتنی مووچە لە بەغداوە هۆکاری سیاسی هەیە

mohammed

ھەڕەشە لە دەسەڵاتی تەحریر شام دەکرێت

mahir