17.4 C
Chicago
حوزه‌یران 6, 2025
rasr.press

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری کارەبای فیدراڵ دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری کارەبای فیدراڵ دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/2 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبای فیدراڵ کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کار و پرۆژە و چاکسازییەکانی کەرتی کارەبا و پێویستیی بەردەوامبوونی هاوئاهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە پێناو باشترکردنی دۆخی کارەبا کرا.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە هێرشە تیرۆریستییەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرد و دووپاتی کردەوە کە هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریى هەرێمی کوردستان، زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە و پێویستە کۆتایی بەو پەلامارانە بهێنرێت و ڕێگەی لێ بگیرێت.

سەرۆکی حکومەت هەروەها ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هاریکاری و هاوئاهەنگییەکی پێویست لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ دەربڕی لە پێناو پەرەپێدانی ژێرخانی وزە، کە پێویستە ئەنجامدانی هەر کار و پرۆژەیەکیش تەنیا لە ڕێگەی دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بێت.

وەزیری کارەبای عێراق، ستایشی هاوئاهەنگی و پەیوەنديی باشی نێوان هەردوو وەزارەتی فیدراڵ و هەرێمی کرد، بە ئاراستەی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان کە ئامانجی هاوبەشی هەردوولایە.

ئەمانەش هەن

نوێترین زانیاری لە بارەی مووچەی مانگی 10گەیشت

mahir

سەرۆکی پەرلەمان ھەڵبژێردرا

mahir

دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هات و دانیشتنەكە بە كراوەیی هێڵدرایەوە

mohammed