مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەڵەبجە بەردی بناغەی سایلۆی شارەکە دادەنێت.
سایلۆی هەڵەبجە بە گوژمەی 27 ملیار و 204 ملیۆن و 200 هەزار دینار لەسەر ڕووبەری 52 دۆنم زەوی دروست دەکرێت و توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە، لەگەڵ 10 کۆگە بۆ هەڵگرتنی دانەوێڵەکان، بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە 700 ڕۆژ دیاریکراوە.
کابینەی نۆیەم بایەخێکی تایبەتی بە گەشەپێدانی کەرتە جیاوازەکان داوە و لە نێویاندا بە تایبەت، کەرتی کشتوکاڵ، هەروەها جیا لە بە بازاڕکردنی بەروبوومی جوتیاران لە ئاستی ناوخۆ و لە دەرەوەی وڵاتیش، بایەخێکی زۆریشی بە دروستکردنی سایلۆ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان داوە؛ وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ پتەوکردنی ئاسایشی کشتوکاڵ و ئابووریی.
دانانی بەردی بناخەی سایلۆی هەڵەبجە لە کاتێکدایە، ڕۆژی 26ـی حوزەیرانی 2024، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیى له ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە كرد و جەختی کردەوە و گوتی: خزمەتکردنی هەموو کوردستان و بەتایبەتیش هەڵەبجە، وەک سیمبولی قوربانیدانی خەڵکی کوردستان، بە ئەرکی سەرەکی خۆمان دەزانین.