نیسان 20, 2025
rasr.press

سەرۆک بارزانی بەشداریی لە نیشاندانی شانۆگەریی “داستانی کوردستان” کرد.

سەرۆک بارزانی بەشداریی لە نیشاندانی شانۆگەریی “داستانی کوردستان” لە دهۆک کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد.

سەرۆک بارزانی شانۆگەریی (داستانی کوردستان)ـی بە “زۆر نایاب” وەسف کرد و گوتی، شانۆگەرییەکە “گەڕاندنەوەی مێژووی گەلی کوردستان بوو، بە شێوەیەکی زۆر ڕێکوپێک”.

بە گوتەی سەرۆک بارزانی، گەلی کوردستان “مێژوویەکی زۆر دەوڵەمەندمان هەیە، بەڵام بەداخەوە ئێمە مێژووی خۆمان نازانین؛ بۆیە لە جێگەی خۆیەتی، چالاکیی هونەری (لەم بوارەدا) بکرێن”.

سەرۆک بارزانی لە گوتارەکەیدا بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاسپارد، “پشتیوانی لەم جۆرە چالاکییانە بکەن”.

بەشێکی گوتارەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خوای گەورە و مێهرەبان

خوشک و برایانی هێژا

زۆر زۆر خۆشحاڵم کە لەگەڵتان بەشدارم لە بینینی (شانۆگەری)ـی داستانی کوردستان. دەستخۆشی لە هەمووتان دەکەم و سوپاسی هەمووتان دەکەم. شتێکی زۆر نایاب بوو و گەڕاندنەوەی مێژووی گەلی کوردستانە بە شێوەیەکی زۆر ڕێکوپێک.

ئێمە مێژوویەکی زۆر دەوڵەمەندمان هەیە، بەڵام بەداخەوە ئێمە مێژووی خۆمان نازانین؛ بۆیە لە جێگەی خۆیەتی، چالاکیی هونەری (لەم بوارەدا) بکرێن.

ڕاسپاردەم بۆ برادەرانمان لە حکوومەت و حزبیش ئەوەیە، پشتیوانی لەم جۆرە چالاکییانە بکەن.

ئەمانەش هەن

شۆک، بزانە لە بەغدا لەبەر کێ دەکرێتە پشوو!

mahir

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزترین ئاستی تۆمارکرد.

aso

لە بەغدا تەقینەوەیەک ڕوویدا.

aso