کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە گوتی: بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو جارێکی دیکە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی سەردانی پارێزگای ھەڵەبجە بکات و بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی سایلۆی ھەڵەبجە دابنرێت کە پڕۆژەیەکی گەورە و ستراتیژییە.
کاوە عەلی گوتیشی: پڕۆژەکە گەورەیە و سایلۆکە شوێنی ٤٠ھەزار تەن گەنمی تێدا دەبێتەوە و بە گوژمەی ٢٧ملیار و ٥٠٠ملیۆن دینار دروست دەکرێت، بۆیە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خۆی دێتە ھەڵەبجە و بەردی بناغەی پڕۆژەکە دادەنێت.
هەواڵی داهاتوو