سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاو كردەوە و لە پەیامەكەیدا دەڵێ: مانگرتووان بە ئیعازی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆتاییان بە مانگرتنەكەیان هێنا و دەشڵێ، هەرچی خەباتی مەدەنی هەیە سووكیان كردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، شاسوار عەبدوالحید سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا بڵاوی كردووەتەوە، كە مانگرتووان بە ئیعازی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆتاییان بە مانگرتنەكە هێنا.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا شاسوار دەڵێ، بایكۆتی مامۆستایانیش بە فشار یەكێتی دەیانكاتەوە ژوورەوە و هاوكات لەبارەی خۆپێشاندان و جووڵانەوەكانی سلێمانییەوە دەڵێ كە هەرچی خەباتی مەدەنی هەیە سووكیان كردووە.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئەوەیش دەڵێ كە پەروەردە و خوێندن لای سەرۆكی یەكێتی هیچ بایەخێكی نییە.