نیسان 20, 2025
rasr.press

شاندی هەرێم بۆ تەواوی مووچەی 2025 بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن

شاندی هەرێمی کوردستان، بۆ مەبەستی چارەکردنی کێشەی مووچە و پرسی هەمواری یاسای بودجە بەرەو بەغدا بە ڕێ کەوت.

بە پێی زانیارییەکان،شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەکەوە بەرەو بەغدا بە ڕێ کەوت، بە ئامانجی چارەکردنی کێشەی مووچە و پرسی هەمواری یاسای بودجە.

هەر بە پێی زانیارییەکان، لیستی مووچەی مانگی یەک لەلایەن ئەو تیمە تەکنیکییەوە بۆ یەکەم جار لە هەولێر وردبینی بۆ کراو پەسەند کرا.

شاندەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی سبەینێ هەینی، لە ماڵی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ شاندێکی حکوومەتی فیدراڵی کۆ دەبێتەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکەش، تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە بوو لە پەرلەماندا.

دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕايگەیاند “لە کۆبوونەوەکەدا لێکگەشتنێکی گشتی پەسەند کراوە بۆ تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە، بە تایبەت ئەو بڕگەیەی تایبەتە بە دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

ئەمانەش هەن

ئاگادارییەک لە وەزارەتی ئــەوقــاف و کــاروبـاری ئاینییەوە

mohammed

هەواڵێكی گرنگ لە کاتی خۆی بۆ فەرمانبەران

mahir

‎عێراق پەردە لەسەر نهێنییەکانی هێرشی عەین ئەسەد لادەدات”

mohammed