19.4 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

شایستەی دارایی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.

ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک، شایستەی دارایی مانگی شەشی مامۆستایانی گرێبەستیان ئامادەکردووە، هەر پەروەردەیەک فریابکەوێت ئەمڕۆ پارەکە لە گەنجینەکان وەربگرێت، دەتوانێت دەست بە دابەشکردنی بکات.

مامۆستایانی گرێبەست جگە لە مانگی شەش، دوو مانگ (حەوت و هەشت) شایستەی دارایی وانەبێژییان ماوە و بڕیارە مانگی 11 دابەش بکرێن. هاوکات لەگەڵ مووچەی مانگی نۆی وەزارەتی پەروەردە، یەکەم مووچە وەک مامۆستای گرێبەست وەردەگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13-10-2024 پەوەردەی سۆران، چۆمان و ژمارەیەک پەروەردەی دیکەی هەولێر و دهۆک شایستە داراییەکانی مانگی شەش دابەش دەکەن، لە ماوەی دوو ڕۆژدا سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست پارەکە وەردەگرن.

کارۆخ عەبدوڵڵا، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست بة گوتى، “چەکی پارەی شایستە داراییەکانی وانەبێژان خەرج دەکرێت، هەر پەروەردەیەک فریای ئەوە بکەوێت ئەمڕۆ پارەکە وەرگرێت، دەست بە دابەشکردنی دەکات.”

ئەمانەش هەن

بە ملیۆنان زیارەتکاری شیعە ڕوویان لە عێراق کردووە.

aso

حکومەتی عێراق بڕیارێکی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان کرد

mahir

بەیاننامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی 16ـی ئاب

mohammed