17.4 C
Chicago
حوزه‌یران 6, 2025
rasr.press

شەپۆلێکی بەهێزی بەفروباران روو لە هەرێمی کوردستان دەکات


لەماوەی هەفتەیەکی دیکەدا بەھێزترین شەپۆلی بەفر و سەرمای زستانی ئەمساڵ روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمشەو چوارشەممە 12/2/2025، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: “پێشبینی دەکرێت لە 19ی ئەم مانگەوە نزمە پاڵەپەستۆیەکی قوڵی جەمسەری باکوور لە ئەورووپاوە بگاتە سەرجەم ناوچەکانی دەریای ناوەراست و تورکیا و ھەرێمی کوردستان و عێراق و پێشبینی بارینی بەفرێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکان بەرێژەی زیاتر لە یەک مەتر و بارینی بەفرێکی زۆریش لە سەنتەری شاری سلێمانی و ھەڵەبجە دەکرێت لەگەڵ بارانێکی زۆر باش بۆ سەرجەم ناوچەکان و نزمبوونەوەیەکی بەرچاوی پلەکانی گەرما.”

هەروەها ئاماژەشی بەوە داوە: “ئەم شەپۆلە چالاکترین شەپۆلی بەفروباران و سەرمای زستانی 2025 دەبێت کە بۆ ماوەی چەند رۆژێک کاریگەریەکانی دەمێنێتەوە.”

ئەمانەش هەن

هێرشکرایە سەر کەشتییەکانی ئەمریکا لە دەریای سور

Abduljabar Ali

حه‌وت كه‌س له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی لوقمان حه‌كیم ده‌ستگیر كران.

aso

سبەی سەرجەم بانکە حکومییەکان لە هەرێمی کوردستان دادەخرێن

mohammed