نیسان 20, 2025
rasr.press

‎عێراق پەردە لەسەر نهێنییەکانی هێرشی عەین ئەسەد لادەدات”

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 04-08-2024، لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی کوتلەی عەرەبی و تورکمانیی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، کە بە سەرۆکایەتیی شێخ خەمیس خەنجەر بەڕێوەچوو، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی ڕەچاوکردنی مافی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک کردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمی، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسیی عێراق، دۆخی کەرکوک و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی کرا. هەروەها باس لە هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک و دیاریکردنی پۆستە ئیدارییەکانی دیکەی شارەکە کرا.

هەردوو لا پێداگرییان لەسەر ئەوە کرد کە چارەسەرەکان دەبێت لە خزمەتی پاراستنی سەقامگیری و ئارامیی کەرکوک و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان و بووژانەوەی شارەکە بن، ئەویش لە چوارچێوەی تەوافق و کۆدەنگیی نیشتیمانی.

شایانی باسە، بڕیارە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا پۆستەکانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک یەکلایی بکرێنەوە. هەرچەندە یەکێتی و بەشێک لە لایەنەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی ڕێککەوتنیان کردووە پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگاکە لەنێوان خۆیان دابەش بکەن، بەڵام بەشەکەی دیکەی لایەنەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی هەڕەشەی جوڵاندنی شەقامی عەرەبی دەکەن لە ئەگەری لەدەستدانی پۆستی پارێزگار.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدا دێت کە کەرکوک بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژانی داهاتوو کاریگەرییەکی گرنگیان هەبێت لەسەر ئایندەی سیاسی و ئیداریی شارەکە.

ئەمانەش هەن

شۆک، بزانە لە بەغدا لەبەر کێ دەکرێتە پشوو!

mahir

سبەی پارەکە دەگات و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێ

mahir

دانانی بەردی بناغەی ڕێگەی باعەدرێ – ئێتیت لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

Abduljabar Ali