به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ی12ی2024، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی هه‌ینی 20ی12ی2024، ئاسمان نیمچە هەوردەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو ، سەرەتا نمە باران لەکاتەکانى دواى نیوەرۆدا دەست پێدەکات ، پاشان لە شەودا رێژەى دابارین لە زۆربەى ناوچەکان زیاتر دەبێت بەتایبەت لەسنوورى پاریزگاى سلێمانى وهەڵەبجەو ئیدارەى سەربەخۆی راپەڕین . هەروەها پێشبینی بەفر بارینێکی کەم دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه، پله‌كانی گه‌رما بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .