له رووداوێکی تەقەکردن لە سنووری پارێزگای هەولێر روویدا، بەهۆیەوە کوژراو و بریندار هەن.
بەرپرسێک لە پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ (سێشەممە) ڕایگەیاند ، لە رووداوەکەدا “دوو کەس” کوژراون و چەند کەسێکیش بریندارن.
هەروەها دکتۆر هێرش سەعید، بەڕێوەبەری تەندروستی خەبات گوتى، کاژێر 02:26ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمێک و سێ بریندار گەیێندرانە نەخۆشخانەی خەبات، کە برینی یەکێکیان ئەوکات سەخت بووە.
هەردوو لایەنی شەڕەکە خزمی یەکترن. بەڕێوەبەری تەندروستیی خەبات گوتی، دوای رێکاری پێویست، تەرمی قوربانییەکیان رادەستی کەسوکاریان کراوەتەوە.