نیسان 20, 2025
rasr.press

لونا شبل راوێژکاری بەشار ئەسەد گیانی لەدەستدا.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری سوریا رایگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی ٢ـی ئەم مانگە لونا شبل راوێژکاری تایبەتی سەرۆک کۆماری سوریا تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ هەینی، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری سوریا رایگەیاند، رۆژی ٢ـی تەمموز، لونا شبل راوێژکاری تایبەتی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا، لەڕێگای دیمەشق تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی بەشی چاودێڕی چڕ کرا لە نەخۆشخانەیەکی سوریا.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای سێ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کە تووشی خوێنبەربوونی سەر ببوو، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

لۆنا شبل، لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٥ـە و ماوەی ساڵانێکی زۆر لە دەوحەی پایتەختی قەتەر وەکو رۆژنامەنووس کاری بۆ کەناڵی جەزیرە دەکرد و دواتر لە ساڵی ٢٠١٠ وازی لەو کارە هێنا و پەیوەندی بە میدیای نیشتیمانی سوریاوە کرد.

میدیای نیشتیمانی سوریا، دوایین وێستگەی دەرکەوتنی شبل بوو وەکو راگەیاندنکار، دواتر لە ساڵانی شەڕی سوریادا پۆستی راگەیاندن و راوێژکاری سیاسی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریای پێدرا و پاشان بوو بە راوێژکاری تایبەتی بەشار ئەسەد.

ئەمانەش هەن

راگەیەنراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

mahir

ئاڵۆزی لە کەرکووک: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵپەسێردرا

mohammed

چارەنووسی جێگری سەرۆکی مالاوی ئاشکرابوو

mohammed