نیسان 20, 2025
rasr.press

لەسەر هەناردەکردنەوە نەوتی کوردستان، سودانی قسەی خۆی کرد

محەممەد شیاع سوودانی “سوپاسی پەرلەمانی عێراق” دەکات بۆ پەسندکردنی هەمواری یاسای بودجە و داوا دەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق “دەستبەجێ دەست بکەن بە کارکردن” بەو هەموارە نوێیە بۆ وەبەرهێنانی نەوت بۆ ئەوەی ببێتە هاندەرێک بۆ پتەوکردنی سەقامگیری و جێبەجێکردنی کارنامەکانی حکومەت.
پەرلەمانى عێراق، رۆژی 2ـى شوباتى 2025، یەکەم هەموارى یاسای بودجەى سێ ساڵی عێراقى پەسەندکرد، هەموارەکە بڕگەى (ج) لە بەندى یەکەمى مادەى 12ـى یاساکەى هەڵوەشاندەوە و داڕشتەیەکى نوێى جێگیر کرد.
هەموارەکە تایبەت بە بەرهەمهێنان، گواستنەوە و رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، کە 16 دۆلاری وەکو تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەى بەرمیلێک نەوت دیاریکردووە، تاوەکو ئەو کاتەى لایەنێکى نێودەوڵەتیی راوێژکاری، نرخێکى خەمڵێندراو دیاری دەکات، دەبێت هەرێمى کوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات.
گوتەبێژی حکومەتی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، سوودانی دەڵێت، دەنگدان لەسەر هەموارەکە بەپێی ئەو دەقەی کە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندی کردووە، سەقامگیریی سیاسی بەهێزتر دەکات و “هاوکاری بەرزی نێوان حکومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران دەردەخات بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن پێکەوە”.

ئەمانەش هەن

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان دەکات

Abduljabar Ali

نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى تاران ده‌كات

mohammed

راگەیەنراوێکی گرنگ لە وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

mahir