14.3 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

لە بەغدا تەقینەوەیەک ڕوویدا.

هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێندراو له‌ ناوه‌ڕاستی بەغدا سێ كه‌س گیانیان لەدەستدا و برینردا بوون.

وەلید تەمیمی، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی سەلامیاتی شاری بەغداد تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیانلەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

ڕاشیگه‌یاند، بۆمبێكی چێندراو لە نێو بۆکسێکی دیاریدا شاردرابوه‌وه‌ لە رێگەی “توک توک”ێکەوە گەیەندراوەتە ناوچەی سەلامیات لە نزیک بازگەیەکی سەربازی بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە هاوڵاتییەکی پێبكرێته‌ ئامانج، به‌ڵام بۆمبەکە لە نزیک بازگە سەربازییەکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە شۆفێری “توک توک”ـەکە و سەربازێکی بازگەکە گیانیانلەدەستداوە و ئەو هاوڵاتییەشی كه‌ بە ئامانج گیرابوو برینداربووه‌.

ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی كه‌سییه‌ نەک دۆسیەی تیرۆر و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ ئاشکراکردن و دەستگیرکردنی پلانداڕێژه‌ری پشت ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌.

ئەمانەش هەن

زێلێنسکی لە بەرانبەر ترەمپ ئاڵای سپی هەڵ دەکات

mahir

پێشھاتی نوێ..دەرفەتی نوێ…سەرکەوتنی نوێ

Abduljabar Ali

هێمن هەورامی: پارتی دەرگای کراوەیە و سەردانی هەموو لایەنەکان دەکات.

aso