19.4 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

لە شەقامی ٦٠ مەتری هەولێر، ئاگر لە چەند دووکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل کەوتەوە.

ئەو ئاگرەی لە چەند دووکانێكی جوانکاری ئۆتۆمبێل لە شەقامی ٦٠ مەتری هەولێر کەوتەوە کۆنترۆڵ کرا و بەپێ زانیارییەکان زیانی مادی زۆرە.

بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی لە شوێنی رووداوەکە ماونەتەوە، چونکە ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی ئاگرەکە هەیە و لە کاتی کۆژاندنەوەی ئاگرەکەشدا کارمەندێکی بەرگری شارستانی بریندار بووە.

بەپێی زانیارییەکان، زیانی ئاگرەکە زیاتر لە ٥٠ هەزار دۆلارە و گومان دەکرێت هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بێت.

ئەمانەش هەن

هەڵۆیەکی کوردی درێژی دوو مەترە بە مردووی دۆزرایەوە

shaxawan

شەڕ لە ئاھەنگێکی ھاوسەرگیری روویدا

mahir

لیستی نـوێی مووچەی هــێـزە ئـەمـنیەکان ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

mohammed