19.4 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

لە هەولێر 7 گەڕەكی دیكه كارەبایان دەكرێتە 24 کاتژمێرى.

پڕۆژەی ڕووناكی لە گەڕەكەكانی هەولێر بەردەوامە و بڕیارە بەمزووانە گەڕەكەكانی شەهیدانی كووران، بەهاری كۆن، كرێكاران، كوردستان، نەسیج، كووران و ڕزگاری، كارەبایان بكرێتە 24 کاتژمێرى.

ئێستا دەست بە چاككردنی پێوەری كارەبای ماڵەكان لەو گەڕەكانە كراوە و هەڵسەنگاندن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەکرێت و بە هۆی كاركردن لەو گەڕەكانە، لە کاتژمێر 8ى بەیانی تا 5ى ئێوارە، كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، تا تیمەكانی كاركردن بتوانن كارەكانیان بکەن.
لەسەر فەرمانى مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەست كراوە بەجێبەجێكردنی پرۆژەكە و بڕیارە لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم دانیشتوانی هەرێمی كوردستان ببنە خاوەنی كارەبای 24 کاتژمێری.
ڕۆژی پێنجشەممە، 17ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە کاتی سەردانیدا بۆ گەڕەکی شادی لە شاری هەولێر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکیی ڕاگەیاند، کە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

ئەمانەش هەن

پەرلەمانی عێراق کۆدببێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێکی نوێ.

aso

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق دەكات

Abduljabar Ali

قۆناغی دوای (کرانەوەی جیهان بەڕووی هەرێم دا)

mohammed