نیسان 20, 2025
rasr.press

مووچەی دوو مانگ لە یەك مانگدا خەرجدەكرێت


ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە بودجەدا بۆ پشكی هەرێم دیارییكراوە بەشی سێ مانگی مووچە دەكات و تەنها پێویستی بە گواستنەوە هەیە و وەزیری دارایی عێراق ئەوەی نەكردووە و دوای سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان ئەو كێشەیە چارەسەردەكرێت.

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە و وتیشی، “كێشەی گواستنەوەی پارە لە دوو رۆژی داهاتوودا چارەسەردەكرێت و مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت و چاوەڕواندەكرێت مووچەی مانگی 10 و 11 بە یەك پاكێج و لە یەك مانگدا خەرجبكرێت”.

ئەمانەش هەن

پارەی گەنمی جووتیارانى هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

aso

هێرشکرایە سەر کەشتییەکانی ئەمریکا لە دەریای سور

Abduljabar Ali

ئەم هەفتەیە لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە

mahir