نیسان 20, 2025
rasr.press

نوێترین زانیاری لە بارەی مووچەی مانگی 10گەیشت

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران پرسی سەرژمێریی و مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت تاوتوێ کرا.”

گوتیشی: “کابینەی نۆیەم تا پێکهێنانی کابینەی نوێ لە کارەکانی بەردەوام دەبێت.”

لەبارەی مووچەی مانگەکانی ئەم سێ مانگەی کۆتایی ساڵ رایگەیاند: “تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سێ ڕۆژە لە بەغدایە.”

پێشەوا هەورامانی جەختیشی کردەوە: “لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆداین لە چەند رۆژی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت.”

گوتیشی: “بابەتی مووچە دادگای فیدڕاڵی بڕیاری لێداوە کە نابێت تێکەڵی بابەتی سیاسی بکرێت.”

ئەمانەش هەن

لەبارەی مووچەی مانگەکانی 10 و11 12 سودانی دڵنیاییدا

mahir

راگەیەنراوێکی گرنگ لە وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

mahir

سبەی ھەینی مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت

mahir