نیسان 20, 2025
rasr.press

نھێنییەکی مەترسیداری نێوان بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی لەگەڵ رەیان کلدانی ئاشکرا دەبێ

بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی بەبەڵگەوە قاچاخچیەتی دووگ و جگەری بەستوو دەکەن و شەریکی ئیدارەی گشتی یەکێتین ..!

تەحقیقی_ڕۆژنامەوانی

ــ قاچاخچیەتی دووگ و جگەری بەستوو جگە لە ئیدارەی گشتی بەئاگاداری و هاوکاری (سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی ) بووە
ــ بەڵگە و مەلەفەکان بەدواداچونی خۆمن و بەتەواوی لێیان بەرپرسم و دەیان بەڵگەی تریشم هەن

وەکو پێشتر وەعدم پێدابوون مەلەفی دووەمی ئەندامانی بەڕێوەبەری خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازیتان بۆ دادەنێم، وەکو ئەرکێکی سەحەفیانەم و بێ هیچ لایەنگیریەک و بەپێی ئەو بەدواداچون و لێکۆڵینەوانەی من لە چەند مانگی ڕابردوودا مەیدانی کردوومن ، دوو ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی خەریکی کاری قاچاخچیەتی و هێنانی ( دووگ و جگەری بەستووی قاچاخ و ڕێگا پێنەدراو بوون و هەن ئێستاش، بەوەش ژیانێکی باشیان پێکەوە ناوە ، ئۆتۆمبێلی فەخم و خانوی ڕاقی )! .

بەپێی بەڵگەکانی من ئەوو دوو مامۆستا قاچاخچیە هاوپشک و شەریکی (ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانن) و بە اجازەی کۆمپانیایەکی هاوردەکار بەناوی ( ع،ص.م) دەنێرن و دەچن لە تورکیا و ئێران دووگ و جگەرە قەدەغەکان دەکڕن و بەڕێگای مەرزی باشماخ (بناوەسوتە+ ڕێگای سەرەوە ) بەشێوەی ( ئیتیفاق) بۆیان داخل دەکرێت .

بارە جگەرە بەستوو دووگەکان لەکۆنتێنەرە ئێرانیەکان دادەگیرێت لەدیوی ئێران و دواتر دەخرێنە نێو کۆنتێنەرە کەپسە بەڕادەکان و بەشێوەی ڕێککەوتنی پێشوەختە( ڕێکەوتن لەگەڵ ئیدارەی گشتی بۆ هەر کۆنتێنەرێک بڕی 12500$ واتا دەفتەرێک و بیست و پێنج وەرەقە) ، تەنها بۆ داخل کردنەکەی و باج نەدان و هۆکاری ئەوەی ئەو دووگ و جگەرە بەستوانە قاچاخن .

کۆنتێنەری دووگ و جگەرە قاچاخەکەی دوو ئەندامەکەی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی بە دوو بازگەدا گوزەر دەکات و شۆفێرەکە کاغەزێک کە وەسڵێکی بچوکە نیشانی پۆلیسەکە دەدات (کە لەسەری نوسراوە 009 ئیتیفاق ، بەمۆرێکەوە) و دەیگەنێتە سلێمانی بەسەلامەت بۆ مەخزەنیێک لەهوانە و بەشەکەی تریشی لەڕێگای کۆمپانیای ( سەروەر ئەحمەد سەروەر) دەنێردرێت بۆ بەغداد و ساخ کردنەوەی لەو ناوچانەدا ( لە سلێمانی بەکفری دا دەڕوات پاشان بەغداد) .

بۆ داخل کردنی بارەکان پێویستیان بەمۆڵەتی ڕێگاپێدانی گومورکی ناوەند بوبو (لەبازگەی یەکەمی گومرکی) ، هەر بۆیە لەکۆبونەوەی ڕۆژی ٢٦ی ئۆکتۆبەری 2023ی بەغداد (ريان سالم صادق الكلداني ، سەرکردە لە هێزی بابیلۆن ) بەڵێنی هاوکاریان پێدەدات لەبەرامبەر گوشارکردن و فراوانتر کردنی بازنەی خۆپیشاندانەکان لەکوردستان ، دواتر لەبەرامبەر هاوکاریەکانی هەدیەی پێدرا ، هەر بۆیە کۆنتێنەرەکان لەوێش بە ناوی ( رخصة خاص) بەبێ باج دەرباز دەکرێن .

🔻وێنەی بەڵگەنامەی یەکەم بارێکی گەورەی دووگ و جگەرە جارێک لەناوچەی صناعەی سلێمانی لەبەر خراپی و قاچاخی دوای گەیشتنی هەواڵی نهێنی بەلایەنە پەیوەندیدارەکانی سلیمانی، دەسی بەسەراگیرابوو بەڵام ، ئیدارەی گشتی تەداخولی کرد (بەرپرسیکی ئیدارە تلفونی کرد ) و بارەکە بەربوو ڕەوانە کرا و حکومەتی خۆجێی سلێمانیش نەیتوانی باسی بکات یان اعلانی بکات لە سەحافە .

🔻وێنەکەی تر کەناوی بازاڕی دۆلارەکەی لەسەرە ، ئەو نوسینگە و ئەو شەخسەیە کە ئیتیفاقەکەیان بۆ دەکات و پارەی کۆنتینەرە داخل بوەکان وەردەگریت ( خۆم تەلەفونم بۆ کرد لەڕیگای کەسێکەوە وتی فەرموو بارت هەیە برام 😁 وتم نا خۆ مامۆستای ناڕازی نیم !

من شەوی 12/…. 2024.. خۆم چوومە نێو کۆنتێنەرەکانی دووگ و جگەرەکان لەمەرزی باشماخ و ئەم وێنانەم وەکو بەڵگە هێنایەوە بۆ ئەم ئیشە و وەکو ئەرکێکی سەحەفیانەش ، تۆماری دەنگیشم لایە بەڵام لەبەر سەلامەتی گیانی خۆم بڵاوی ناکەمەوە و بۆ دادگاییەکەم بەکاری دەهینم .

ئەمەی من کردوومە ئەرکێکی سەحەفیەکی بنکۆڵکارە و هەم بە ئەرکی سەحەفیانەی خۆمم زانیوە و هەمیش پيشتر بەڵێنم بەئێوەی ئەزیز دابوو کە بەشی دووەم و سێیەمی مەلەفی مامۆستاکان دادەنێم و بەردەوامیش زۆریکتان دەتان پرسی کوا ؟

تێبینی /
ــ ئامانجی من لەبڵاوکردنەوەی مەلەفی مامۆستایانی ناڕازی دژایەتیان نیە بەڵکو جیاکردنەوەی چاک و ڕاستیانە لە خراپ و قاچاخچیەکانیان ،
ئەوانەی شەقام و مافی مامۆستایانیان وەکو یاریەک تەماشا کردوە و بەرژەوەندی خوازە هەلپەرستەکانیان و ئەوانەی شەقامیان بەکارهيناوە بۆ بەرژەوەندی شەخسی !

دووەم / ناوی دوو مامۆستا قاچاخچیەکەم نەهێناوە بە ئامانجێکی تایبەت و ئەگەر ئەوانیش ئیعترازیان هەیە با بچینە دادگا و یاسا ، بە تایبەت کە بەشێک لەسەردانی ئەم دوو مامۆستایە بۆ بەغداد بۆ ساخ کردنەوەی دووگ و جگەر بوە نەک مافی مامۆستایان .

ــ پاشان سەوتی نێو سەیارە تایبەتەکەیانم لایە ئەوەی ڕێگای بەغداد لەگەڵ سەوتی دانیشتنی شەوەکەی ماڵی پەرلەمانتار ( ی،ر.ر) ئەوەی داوایان کردبوو موشتەری دووگیان بۆ بدۆزیتەوە و ئەویش لێتان توڕە بوبو گوتبوی من خیانەت ناکەم !

ــــ لە کۆتاییدا ئەمە ئەرکی سەحەفیەکی بێ لایەنە بەبێ گوێدانە ئەوەی کێ پێی ناخۆشە و کێ اسفادەی لێ دەکات ، وە من خۆشم دڵم لای شەقام و مامۆستایانە و ئەمە بۆ ساڵی داهاتوو هاوکارییان دەکات !!

رۆژنامەنووس/ بەشدار بازیانی

ئەمانەش هەن

‎بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان چەند مەرجێكی دیاری كرد بۆ هەموو ئەو كۆمپانیایانەی حەج و عومڕە ئەنجام دەدەن.

mohammed

چەند ڕێنماییك بۆ خۆپاراستن لە گەرما.

aso

وەزیری بەرگری ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی ئێران دەکات

Abduljabar Ali